
یاریگا –
چەندین یاریزان لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان بە هۆی کارتی رەنگا و ڕەنگەوە یاریی ناکەن، زۆرترین یاریزانی زاخۆ لە نێویاندا هەن.
لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان 11 یاریزان بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتی زەرد یاخود وەرگرتنی کارتی سوور لە گەڕی رابردوو یاریی ناکەن، حەسەن جاسم یاریزانی قەڵادزێ بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتی زەرد و محەمەد ئەحمەد لە هەمان یانە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەرامبەر زاخۆ یاریی ناکەن.
سانی سەلام، یاریزانی ئاکرێ بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتی زەرد و ئەمیر فەرحان لە هەمان یانە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەرامبەر شێروانە یاریی ناکەن، محەمەد حوسێنیش لە یانەی شێروانە بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد بێبەش دەبێت لە یارییکردن.
لازۆ عەلی لەگەڵ محەمەد هاوار، یاریزانانی رانیە بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد ناتوانن بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر یاریی بکەن.
زاخۆ لەم گەڕەدا گورزی کوشندەی بەرکەوتووە و چوار یاریزانی بەرامبەر قەڵادزێ یاریی ناکەن، هەریەک لە بیلال عومەر، مەحمود حاجی، عومەر عومەر بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان یاریی ناکەن، مونتەزڕ محەمەدیش بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو ناتوانێ بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆ بکات.



