ئیسپانیا

دی یۆنگ لە بارسێلۆنا توڕەیە

یاریگا: فرانكی دی یۆنگ ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی توڕەیە لە دەستەی پزیشكی یانەكەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ هۆڵەندا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەپێی كەناڵی (TV3)ی كەتەلۆنی ،یاریزانەكە لە پزیشكانی یانەكە توڕەیە و پێی وایە وەك پێوویست مامەلە لەگەڵ یاریزانەكان ناكەن.

لەبەر سەختی پێكانەكەی یاریزانە هۆڵەندیەكە ترسی ئەوەی هەیە لەم وەرزەدا نەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان و لەبەر ئەوە دەیەوێت لە هۆڵەندا چارەسەر وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button