ئاسیاگرنگترین

سەردار ئازموون لە هەڵبژاردەی ئێران دووردەخرێتەوە

بە تۆمەتی خاکفرۆش...

Yariga App

یاریگا –

سەردار ئازموون، هێرشبەری یانەی شەبابی ئیماڕاتی و هەڵبژاردەی ئێران بە تۆمەتی خاکفرۆش لە هەڵبژاردەی ئێران دوورخرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سپای پاسداران، لە ماڵپەڕ و کەناڵی فەرمی خۆیدا بابەتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەردار ئەزمون، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە “خاکفرۆش” ناوبرد و هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکەی کرد.
بابەتەکە لە دوای ئەوە هات کە سەردار ئەزمون وێنەیەکی لەکاتی تەوقە کردن لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن رەشید، حاکمی دوبەی لە سۆشیال میدیای تایبەتی خۆی بڵاو کردەوە.
هەر ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە کردووە هێرشبەرەکە لە هەلبژاردەی ئێران دوورخرایەوە.

سەردار ئازموونی 31 ساڵە خەڵکی گونبەدی کاووسی ئێرانە و بە رەچەلەک تورکمانە، بە دووەمین گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی ئێران دادەنرێت بە تۆمارکردنی 57 گۆڵ، دوای عەلی دایی ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران کە 108 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button