
یاریگا –
ئێدی هاو خاڵی لەسەر پیتەکان دانا و هەمووشتێکی لەسەر ساندرۆ تۆنالی یەکلایی کردەوە.
تۆنالی ساڵی 2023 لە ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵی ئینگلیزیەوە کرد بەوپێیەی هەمیشە ویستوویەتی لە ریزی یەکێک لە یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ خۆی ببینێتەوە بەتایبەت یانەکانی مانچێستەر یونایتد یاخود ئارسیناڵ. ئەوەش بەپێی دوایین لێدوان لە جیۆسیپێ ریسێی بریکاری یاریزانە ئیتاڵیەکە.
ساندرۆ تۆنالی پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟ بریکاری کارەکانی وەڵام دەداتەوە
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ نیوکاسڵ پیشانی دەدات، یاریزانە 25 ساڵیەکەی هێڵی ناوەڕاست ناوی بە یانەکانی وەک ریال مەدرید و مانچێستەر سیتیش دەبەسترێتەوە ئەگەرچی گرێبەستی لەگەڵ یانە ئینگلزیەکەی تاوەکو 2029 دەخایەنێت.
لە نوێترین لێدوانیدا ئێدی هاو راهێنەری نیوکاسڵ لە پێش یارییە چارەنووسسازەکەی سبەی شەویان بەرامبەر بارسێلۆنا هەموو یانە کێبركێکارەکانی تۆنالی بێهیوا کرد کە چاویان لە گواستنەوەیەتی و وتی
ئەوەی لە هەمووی گرنگترە خودی یاریزانەکەیە. وەک دەیبینم بەتەواوەتی پابەندە. ئەو لێرەیە لەپێناو یانەکە نەک لەبەر خۆی. بۆیە واز لەو ژاوەژاوە بهێنن لەسەر دروستکراوە. ئەو بەتەواوەتی پابەندە.
🚨🇮🇹 Eddie Howe on Sandro Tonali’s future: “The person that matters the most is Sandro. I see him totally committed”.
“He’s here for the team, not for himself. Forget the noise around him, he’s just fully committed”. pic.twitter.com/sp9chxnOmL
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 17, 2026
یاریی چوونی نێوان نیوکاسڵ و بارسا 1-1 کۆتایی هات. جەنگەکەی نێو کامپ نو بڕیار لە سەرکەوتنی یەکێکیان دەدات بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی.



