خووله‌کانی دیکەگرنگترین

فیلیپێ لویس نزیکە لەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی بەڕازیلی وەربگرێت

لە دەرگایەکی یانەیەکی دیکەی بەڕازیل دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

فیلیپێ لویس، بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی کروزێرۆی بەڕازیلی.

بەرگریکارەکەی پێشووی چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید، سەرەڕای ئەنجامە باشەکانی لە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن یانەی فلامینگۆوە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فیلیپێ لویس نزیکەوە لەوەی ببێتە راهێنەری یانەی کروزێرۆ.


یانەی کروزێرۆ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی بەڕازیلی، تیتی، راهێنەری یانەکەی دوورخستەوە، بە شێوەی کاتی ویسلی کارڤالیۆی وەکوو راهێنەری کاتی دەستنیشانکردووە و دەیەوێت ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بە فیلیپێ لویس بسپێرێت.


راهێنەرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ فلامینگۆ، لە یەكەم وەرزیدا، وەرزێكی نموونەی لەگەڵ یانەكە پێشكەشكرد بەڵام بەهۆی كێشەی لەگەڵ یاریزانەكانی یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

101 یاریی فلامینگۆی بەڕێوەبرد و حەوت نازناوی بەدەستهێنا، یەکەم ئەزموونی راهێنەرایەتی لویس دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی فلامینگۆی خوار 17 ساڵان بوو، لە هاوینی هەمان ساڵ پۆستی راهێنەرایەتی خوار 20 ساڵانی هەمان یانەی وەرگرت و دواتر بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button