ئینگلتەراگرنگترین

ماکس داومان بە تەمەنێکی گچکەوە مێژووییەکی گەورەی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 31ی پرێمەرلیگدا ئارسیناڵ لەنێو یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر ئێڤەرتندا تۆمارکرد و توانی 2-0 لە میوانەکەی بباتەوە.

تیمەکەی میکێل ئارتێتا تا خولەکی 89 بێدەنگ بوو، بەڵام گۆڕانکارییەکان ئەنجامەکەیان بۆ دەستەبەرکرد کە هەریەکە لە ڤیکتۆر یۆکێرێش و ماکس داومان توانیان وەک یەدەک بێنە یارییەکەوە و بردنەوە بە تۆپچیەکان ببەخشن کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پێشەنگن بە جیاوازیی 10 خاڵ لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم کە ئەمەیان ئەمشەو بەرامبەر وێستهام یاریی هەیە.

ماکس داومان کە خولەکی 75 هاتە شوێنی مارتن زوبیمێندی، لە تۆپێکی هەڵگەڕاوە  لە خولەکی 7+90 کەڵکی وەرگرت و زیاتر لە نیوەی یاریگای بڕی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و دووەم و کۆتایی هێنان بە یارییەکە. بەوەش سەرنجەکانی بەلای خۆیدا راکێشا و بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی ئارسیناڵ بتوانێ لە پرێمەرلیگ گۆڵ تۆماربکات.

داومان کە ئێستا تەمەنی تەنها  16 ساڵ و 73 رۆژە، بچووکترین یاریزانە توانیبێتی لە پرێمەرلیگ گۆڵ بۆ یانە لەندەنیەکە تۆماربکات.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی داومان:


داومانی ئینگلیزی کە داهاتوویەکی گەشی لێ چاوەڕواندەکرێت، پێشتریش ریکۆردی گەورەی بەناوی خۆیەوە تۆمارکردووە کاتێک لە 29ی ئۆکتۆبەری 2025 وەک بچووکترین یاریزان لە مێژووی ئارسیناڵ لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بکات کە تازە تەمەنی 15 ساڵ و 302 رۆژ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button