عێراقگرنگترین

ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد ڕازی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد

یاریگا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد ڕازی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

پەیامنێری تۆڕی (RT روسيا اليوم): ئەحمەد ڕازی لە نەخۆشخانەی النعمان لە بەغداد دوای تێكچوونی باری تەندرووستی لە دوو ڕۆژی پێشوودا بەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

لە 16ی ئەم مانگە دوای دەركەووتنی نیشانەكانی ڤایرۆسەكە تێیدا پەیوەندی بە نەخۆشخانەوە كرد.

ئەحمەد ڕازی كۆتایی حەفتاكان تا نەوەدەكان یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق كردووە و چەندین دەستكەووتی لەگەل هەلبژاردەكە هەبووە گرنگترینیان گەشتنی هەلبژاردەكە بە جامی جیهانی مەكسیك 1986.

بابەتی زیاتر

Back to top button