ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی دوو ئەستێرەی نوێبکاتەوە

گرێبەستی دوو بەرگریکاری درێژدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی مارک کوکورێیا و لێڤی کۆڵویڵ بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لەدوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ریس جەیمس بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە، چێڵسی هەوڵدەدات گرێبەستی هەر دوو بەرگریکاری گرنگی یانەکەی، کوکورێیا و کۆڵویڵ درێژبکاتەوە.

مارک کوکورێیا و لێڤی کۆڵویڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە سەرەتای وەرزەوە چێڵسی لەگەڵ کوکورێیا بۆ دریژکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن بەڵام تاوەکوو ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

کۆڵویڵ ئەم وەرزە بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە هیچ یارییەکی بۆ بلووز نەکردووە و ئەم هەفتەیە گەڕاوەتەوە راهێنانەکان، یانەکە وەکوو یاریزانێکی گرنگ بۆ داهاتوو لێی دەڕوانێت و دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، چێڵسی بە هیچ جۆرێک ئامادەنییە دەستبەرداری ئەستێرەکانی ببێت و دەیەوێت پارێزگاریی لە بەهرەمەندەکانی بێت، بەتایبەت لە هێڵی بەرگری، دەیانەوێت پرۆژیەکی درێژخایەن بنیاتبنێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button