
یاریگا –
تۆتنهام بیر لە دوورخستنەوەی ئیگۆر تودۆر، راهێنەری یانەکە دەکاتەوە و بەدوای شوێنگرەوەدا دەگەڕێت.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی تۆتنهام دوایین مۆڵەتیان بە تودۆر داوە و لەدوای یارییەکەی لیڤەرپوول لە رۆژی یەکشەممە چارەنووسی یەکلایی دەبێتەوە.
🚨 Tottenham Hotspur actively working on candidates to replace Igor Tudor if decision taken to make another head coach change after Liverpool trip. Unclear whether would be interim again or longer-term appointment but #THFC exploring options @TheAthleticFC https://t.co/79a65sekRl
— David Ornstein (@David_Ornstein) March 13, 2026
تودۆر لەدوای شوێنگرتنەوەی تۆماس فڕانک، چوار یاریی تۆتنهامی بەڕێوەبردووە و هەر چواری دۆڕاندووە و یانەکە لە لێواری دابەزیندایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سپێرس بیر لە چەند بژاردەیەک بۆ شوێنگتنەوەی تودۆر دەکاتەوە بەڵام دیار نییە راهێنەری کاتی دەبێت یان هەمیشەیی.
لەدوای شکستە سەختەکەی سپێرس بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید رەخنەکانی سەر راهێنەرە ئیتاڵییەکە گەیشتنە لووتکە، بەتایبەت بڕیاری یاریپێکردنی ئانتۆنین کینسکی وەکوو گۆڵپارێزی سەرەکی و دواتر دانیشاندنی لەدوای تێپەڕینی تەنیا 17 خولەکی یارییەکە بەهۆی کردنی دوو هەڵەی کوشندە.
تۆتنهام بەر لە رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول، بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی 16ـی ریزبەندییە و مەترسییەکی گەورەی لەسەر بۆ وەرزی داهاتوو دابەزێتە چامپیۆنشیپ.



