کوردستان

سەرکەوتنی بابان بۆ گەڕی داهاتوو دواخرا و دوو یارییش لە خولی پلە یەکی کوردستان تەواو نەکرا

ئەنجامی یارییەکانی گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

بابان نەیتوانی سەرکەوتن بۆ خولی نایاب مسۆگەر بکات و دوو یاریی خولی پلە یەکی کوردستانیش تەواو نەکرا.

لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان، بابان لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 2 بەرامبەر چەمچەماڵ شکستی هێنا، بەم شکستە سەرکەوتنی بابان بۆ خولی نایابی کوردستان بۆ گەڕی داهاتوو دواخرا، بابان بە 28 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت و چەمچەماڵیش بە 14 خاڵ لە ریزبەندی 11ـی خولەکە دێت.

زانکۆی جیهان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 3 لەگەڵ کفری یەکسان بوو، زانکۆی جیهانیش مەترسی سەرکەوتنی بۆ ریزی نایاب کەوتە سەر بەهۆی سەرکەوتنی یانەکانی دهۆک و سێمێل، هەولێریش وێڕای یەکسان بوونی بەرامبەر تەناهی هیوای سەرکەوتنی بۆ نایاب لەدەست نەداوە، زانکۆی جیهان بە 22 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە و هەولێریش بە 18 خاڵ هاتە ریزبەندی شەشەمی خولەکە.

لە یاریی خاک و سێمێل هەڕەشە لە ناوبژیوان کرا 

بە هۆی هەڕەشەکردن لە ناوبژیوانی یاریی نێوان خاک و سێمێل، یارییەکە تەواو نەکرا و ناوبژیوان یاریگای جێهێشت، ئەمە لە کاتێکدابوو کە یانەی سێمێل بە گۆڵێک لە پێش یانەی خاک بوو، سێمێل ئەگەر بەبراوە هەژماربکرێت خاڵەکانی دەبێتە 24 خاڵ و لە ریزبەندی سێیەم جێگیر دەبێت، خاکیش 12 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 15ـی خولی پلە یەکی کوردستان دێت، بڕیاریی کۆتایش دەربارەی ئەم یارییە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەیدات.

یاریزانانی سۆران یاریگایان جێهێشت 

بە هۆی ناڕازی بوون لە بڕیارەکانی ناوبژیوان، یاریزانانی سۆران ئامادە نەبوون یارییەکەیان بەرامبەر بازیان تەواو بکەن، هەرچەندە شەش خولەک لە کاتی یاسایی یارییەکە مابوو هەردوو یانەش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، بەڵام یاریزانانی سۆران بە هۆی ناڕازی بوون لە بڕیارەکانی ناوبژیوان یاریگایان جێهێشت و یارییەکە تەواو نەکرا.

ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی پلە یەکی کوردستان

ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی 14 

بابەتی زیاتر

Back to top button