ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ چێڵسی گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

بۆ ماوەیەكی درێژ

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی ریس جەیمس تاوەكو ماوەیەكی درێژ نوێبكاتەوە.

ریس جەیمس لە هاوینی 2019 لە تیمی دووەمی چێڵسی بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی ئێستای لە 2028 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، ریس جەیمس گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ چێڵسی تاوەكو 2032 واژۆ دەكات.

جەیمس بڕیاریداوە ماوەیەكی زۆر لە چێڵسی بمێنێتەوە و داهاتووی خۆی بە یانەكەوە بەستووەتەوە.

جەیمس لەگەڵ تیمی یەكەمی چێڵسی 225 یاریی كردوەە و توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و 31 گۆڵیش درووستبكات.

لەم وەرزەدا 32 یاریی كردەوە و توانیویەتی دوو گۆڵبكات و 7 گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button