جیهانگرنگترین

رووبەڕوونەوەی مێسی و یامال لە مەترسیدایە؛ فیناڵیزما هەڵدەوەشێتەوە؟

دوایین زانیارییەكان دەربارەی بەڕێوەچوونی فیناڵیزما

Yariga App

یاریگا –

یاریی فیناڵیزما لە نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی یۆرۆ و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی كۆپا ئەمێریكا كە بڕیار وابوو لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا لە یاریگای لوسەیل لە قەتەڕ رووبەڕوو ببنەوە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی لەسەرە.

پاڵەوانییەتی فیناڵیزما لە نێوان پاڵەوانەكانی دوو كیشوەری جیا دەكرێت، ئیسپانیا پاڵەوانی كۆتا وەشانی یۆرۆیە و ئەرجەنتینیش پاڵەوانی كۆتا كۆپا ئەمێریكایە.

بڕیاربوو یارییەکە لە قەتەر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی جەنگەوە و تێکچوونی دۆخی ناوچەکە بەڕێوەچوونی ئەو یارییە لە قەتەر هەڵوەشایەوە.

دوێنێ راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یارییەكە لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نایەوێت یارییەكە لە ئیسپانیا بێت، چونكە ئەوە دەبێتە خاڵێكی بەهێز بۆ ركابەرەكەی و ئەمەش وایكردووە یارییەكە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی لەسەربێت.

یاریی پێشووی فیناڵیزما لە نێوان ئەرجەنتینی خاوەن كۆپا ئەمێریكا و ئیتاڵیای خاوەن یۆرۆ لە لەندەن بەڕێوەچوو كە تێیدا هاوڕێیانی مێسی 3-0 یارییەكەیان بردەوە.

ئەم وەشانەی ئێستای فیناڵیزما گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت چونكە رووبەڕووبوونەوەیەكی تایبەت دەبێت لە نێوان لیۆنێل مێسی و لامین یامال.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button