عێراقکوردستان

کارگێڕى مینا رەخنەى تووند ئاڕاستەى یانەى هەولێر دەکەن

هەولێر رێگاى نەداوە مینا مەشق لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى بکات

Yariga App

یاریگا –

هەولێر یاریگاى بە مینا نەداوە بۆ مەشق کردن و یانەى میناش بەم هۆیەوە بەیاننامەیەکى نارەزایی بڵاوکردۆتەوە.

بڕیارە هەینى ( 13ـى ئادارى 2026 ) لە گەڕى 22ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق هەولێر لە یاریگاى خۆى رووبەڕووى مینا ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ مینا داواى لە کارگێڕى هەولێر کردووە کە یاریگایان پێبدات بۆ ئەوەى دوایین مەشقى خۆیان تێدا بکەن، بە گوێرەى راگەیەنراوێکى یانەى مینا، هەولێر رازى نەبووە یاریگا بە مینا بدات، هەرچەندە مەرج نیە رۆژێک پێش یاریى یاریگا بە تیپى میوان بدرێت، بەڵام مینا دەڵێت ئەم کارە کاریگەرى نەرێنى لە نێوان هەردوو یانە جێدەهێلێت.

لە راگەیەنراوەکەى مینا هاتووە کە ئەم جۆرە کارانە خزمەت بە هیچ لایەنێکیان ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە کاریگەرى لەسەر هاوکاریکردن و پەیوەندى نێوان هەردوو یانە درووستدەکات لە ناوەوە و دەرەوەى یاریگا، دڵگرانى خۆمان دەردەبڕین و هیوادارین گیانى هاوکارى هەمیشە بەرجەستە بێت.

بەیاننامەى یانەى مینا دژى پێنەدانى یاریگاى فرانسۆ هەریرى بۆ مەشق کردن

بابەتی زیاتر

Back to top button