ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی ترسی لە داهاتووی خێسۆس هەیە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی لە ترسی ئەوەی گابریێل خێسۆس گۆڵکاری بەڕازیلی یانەکەیان جێبێڵێت، دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە گۆڵکارە بەڕازیلیەکەی ستیزن بە هۆی ئەوەی وەکو یاریزانی یەدەک یاریی پێدەکرێت دڵگرانە و بیری لەوە کردووەتەوە یانەکەی جێبێڵێت و یانەکانی بارسێلۆنا و ئینتەر میلانیش ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە یانەکەیان، هەربۆیە یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی گۆڵکارەکەیان نوێ بکەنەوە و موچەکەشی زیاد بکەن.

خێسۆس لە ساڵی ٢٠١٧ دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی پاڵمێراسی وڵاتەکەی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکو ئێستا لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری

Back to top button