ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید داهاتووی خولیان ئالڤارێز یەکلایی دەکاتەوە

بڕیارێکی گرنگ لەسەر چارەنووسی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڕیاریێکی گرنگ و یەکلاییکەرەوە لەسەر داهاتووی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری یانەکەی دەدات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لێدوانەکانی ئالڤارێز سەبارەت بە ئەگەرەکانی رۆیشتنی نیگەرانن و بڕیاریانداوە نەیفرۆشن، تەنیا لە یەک پێشهاتدا نەبێت.

لە ماوەی رابردوودا، ناوی ئالڤارێز بە چەندین یانەی گەورە دەبەسترایەوە، بەتایبەت بارسێلۆنا. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە کاتالوونییەکە، ئاتلێتیکۆ بڕیاریداوە هێرشبەرە ئەرجەنتنییەکە بە بارسێلۆنا نەفرۆشێت، چونکە پەیوەندی نێوان بەرپرسانی هەردوو یانە لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و یانە مەدریدییەکە بە هیچ شێوەیەک نایەوێت یاریزانەکەی بداتە بلاوگرانا.

سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ تەنیا ئەگەر لە یانەکانی پرێمەرلیگەوە گرێبەستێکی لە دەوری 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشبکرێت، دەستبەری ئالڤارێز دەبێت.

ئالڤارێز تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس دا هەیە و مەرجەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2024 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 98 یاریی بە درێسی رۆخی بلانکۆس کردووە، لەو ژمارە یارییە 45 گۆڵی کردووە، 15 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button