ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

لە خەونەوە بۆ کابووس و جارێکی دیکە بۆ خەون؛ کینسکی بێدەنگی دەشكێنێت

Yariga App

یاریگا –

کینسک دوای ئەوەی لە گێمی یارییەکەی تۆتنهام بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڕانکاریی پێدەکرێت بێدەنگی دەشکێنێت و قسە دەکات.

ئانتۆنین کینسکی ئەم سێشەممەیە خراپترین یاریی کاروانی وەرزشیی خۆی کرد. گۆڵپارێزەکەی تۆتنهام دوو هەڵەی گەورەی لە گۆڵەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و ئیگۆ تودۆری راهێنەری بڕیاریدا پێش 30 خولەکی سەرەتا گۆڕانکاریی پێبکات.

لە کاتی رۆیشتنی بۆ ژووری خۆگۆڕین کینسکی بە ئاشکرا نیگەران دیاربوو، چەند هاوتیمێکی ناچاربوون دڵی بدەنەوە. رۆژێک دواتر گۆڵپارێزە چیکییەکە بۆ یەکەمجار سەبارەت بە رووداوەکانی مێترۆپۆلیتانۆ قسەی کرد.

کینسکی لە ستۆرییەکی ئینستاگرام بێدەنگی شکاند:
لە خەونەوە بۆ کابووس و جارێکی دیکە بۆ خەون. سوپاس بۆ پەیامەکانتان، دەتانبینمەوە.

ئەمە بۆ گۆڵپارێزەکە و هاندەرانی تۆپی پێش هەواڵێکی باشە، کە بە ئاشکرا نیگەرانی دۆخی دەروونی یاریزانەکە بوون. گۆڵپارێزەکانی یدکەی وەکوو دەیڤد دێ خیا بەرگریان لە گۆڵپارێزەکە کرد، لەگەڵیشیدا سەدان پەیام لە یاریزانانی پێشوو و رۆژنامەنووسە ناودارەکان ئاراستەی کینسکی کران. تەنانەت لەنێو هاندەرە بێلایەنەکانیش پاڵپشتی کرا، هاندەرانی نێو یاریگاش چەپڵەیان بۆ لێدا کاتێک چووە دەرەوە. هەر بۆیە کینسکی دەیەوێت بەردەوام بێت.

کەس لێی تێناگات؛ دێ خیا پاڵپشتی کینسکی دەکات

پێویستە وەکوو مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؛ جۆو هارت رەخنەی توند لە ئیگۆر تودۆر دەگرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button