چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێناڵتییەکەی ئارسیناڵ مشتومڕی زۆر دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

تیلمان لەنێو هێڵی سزا نۆنی مادوێکێی خست و ناوبژیوان پێناڵتی بەخشی ئەگەرچی بەرکەوتنێکی زۆر کەم هەبوو.

ئارسیناڵ تەنیا توانی یەکسانبوون لە بای ئارێنا دژی بایەر لیڤەرکوزن بەدەست بهێنێت، کە زۆرینەی گێمی دووەمیش وەکوو براوەی یاریی چوونی قۆناخی 16 دەردەکەوت. رۆبێرت ئاندریخ لە لێدانێکی کۆڕنەوە گۆڵی کرد و یانە ئەڵمانییەکەی پێشخست. کاتێک وا دەردەکەوت ئەڵمانییەکان بە پێشكەوتن دەچنە یاریگای ئیماراتس، ناوبژیوان پێناڵتییەکی کێشەلەسەری بەخشی.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، خەلیل ئومووت مەلەر، ناوبژیوانی بەرکەوتنێکی بچووکی لە تیلمانەوە لەسەر نۆنی مادوێکێ لەنێو هێڵی سزا وەکوو فاوڵێک بینی و ئاماژەی بۆ خاڵی سزا کرد. لە دووبارەکردنەوەکە دەبینرێت کە هیچ بەرکەوتنێک لەگەڵ قاچی نییە. لەبری ئەوە بەرگریکارەکەی لیڤەرکوزن لەلای ڕاستی پشتییەوە بەر مادوێکێ دەکەوێت.

سەرەڕای ئەوەش ئەو بەرکەوتنە پێناچێت بەشی هێندە بێت یاریزانێک بخات. هەمووان پێشبینی ئەوەیان دەکرد لەنێو بای ئارێنا، ڤار بە ناوبژیوان بڵێت پێداچوونەوە بکات، بەڵام ئەمە رووینەدا. لە راستیدا پێناڵتییەکە پشتڕاستکرایەوە و کای هاڤێرتز لە خولەکی 89 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button