زۆر بێهیواین؛ بێرناردۆ سیلڤا هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات
"بێرنابیۆ یاریگایەکی قورسە"

یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی، دان بەوە دادەنێت دوا شکستە سەختەکەی بێرنابیۆ یانەکەی کەوتووەتە دۆخێکی ئێجگار سەختەوە و هیواکانی سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو زۆر کەمن، هۆکاری شکستەش ئاشکرا دەکات.
شەوی رابردوو لە یاریی یەکەم قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداریی مانچێستەر سیتی کرد و بە هاتریکی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی تاڕادەیەکی زۆر پێیەکی خستە قۆناخی داهاتوو. دەکرا ئەنجامەکە خراپتر بێت بەڵام جیانلونجی دۆناڕۆما رێگری لە گۆڵی چوارەمی مێرەنگی کرد و لێدانێکی سزای ڤینیسیۆس جونیۆری گەڕاندەوە.
“We still believe it’s possible.” 💬
Bernardo Silva insists Manchester City still have belief after the defeat to Real Madrid.@tntsports & @discoveryplusUK | @julesbreach pic.twitter.com/qgSk97RZQh
— Football on TNT Sports (@footballontnt) March 11, 2026
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، بێرناردۆ دانی بەوە دانا لەدوای گۆڵی یەکەمی ریال مەدرید کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان لەدەستداوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەو نێو کەشی یارییەکە.
نەمانتوانی کۆنتڕۆڵی ژینگەکە بکەین، هەستمان بە ئاسوودەیی دەکرد، بۆشایی دروستمان دەدۆزییەوە، بەڵام لەدوای گۆڵی یەکەم، کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان لەدەستدا، نەمانتوانی ئاڵۆگۆڕی تۆپ بکەین، کاتێک بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەکەیت و بەو کوالێتییەی هەمانە، پێویستە باجەکەی بدەیت, هەرچەندە زەحمەتە بەڵام هێشتا هەر ئەگەری سەرکەوتنمان هەیە.



