ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانمۆندیالمۆندیالی 2026

کۆنگرێسی ئەمەریکا لەسەر نرخی بلیتەکانی مۆندیال هۆشدارییەکی تووند دەداتە فیفا

69 پەرلەمانتار دژی ئینفانتینۆ واژۆیان كۆكردووته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

نرخی خەیاڵی بلیتەکانی جامی جیهانی 2026، سیاسەتمەدارانی ئەمەریکاشی هێنایە دەنگ، دەیان یاسادانەری ئەمەریکی بە فەرمی داوایان لە فیفا کردووە کە پێداچوونەوە بە سیاسەتی فرۆشتنی بلیتەکاندا بکات.

نامەی 69 ئەندامی کۆنگرێس بۆ ئینفانتینۆ

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نامەیەکی فەرمی کە لەلایەن پەرلەمانتار سیدنی کەملاگەر دۆڤەوە به‌ واژۆی 68 ئەندامی دیکەی کۆنگرێسی لەسەرە، ئاراستەی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا کراوە

لە نامەکەدا کە چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە،

“نابێت خواستی زۆر لەسەر بلیتەکانی مۆندیال ببێتە گڵۆپی سەوز بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان لەسەر حسابی ئەو کەسانەی کە مۆندیالیان کردووەتە پڕبینەرترین رووداوی وەرزشی لە جیهاندا.”

یاسادانەرەکان داوا دەکەن بلیتەکان بە نرخێکی گونجاو  بۆ هاندەرانی ناوخۆ و بیانی بەردەست بن.

کێشەکە چییە؟ (سیستەمی نرخی گۆڕاو)

ئەوەی وایکردووە نرخی بلیتەکان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزببنەوە، ئەوەیە کە فیفا بۆ یەکەمجار لە مێژووی مۆندیالدا پشت بە سیستەمی “نرخی گۆڕاو”  دەبەستێت.

ئەم سیستەمە بەو واتایە دێت کە نرخی بلیت جێگیر نییە؛ تاوه‌كو خواست زیاتر بێت یان یارییەکە گرنگتر بێت، نرخی بلیتەکەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گرانتر دەبێت (هاوشێوەی نرخی بلیتەکانی فڕۆکە یان کۆنسێرتەکان).

پڕۆژەیەکی قازانجویست یان بۆنەیەکی وەرزشی؟

لە بەشێکی تری نامەکەدا، ئەندامانی کۆنگرێس رەخنەی توندیان لەم سیاسەتە گرتووە و دەڵێن:

“ئەم بڕیارە وا دەکات کۆکردنەوەی زۆرترین داهات بخرێتە پێش گەیشتنی هانده‌ر بە یاریگاکان، سەرەڕای ئەوەی ئەمە گەورەترین مۆندیالی مێژووە، بەڵام ئەم سیستمە وا دەکات ببێتە ئەو مۆندیالەی کە زۆرترین خەڵک لە رووی داراییەوە لێی بێبەش دەبن.”

لە کۆتاییدا، یاسادانەرەکان داوایان لە فیفا کردووە دەستبەجێ رێکاری راستکردنەوە بگرێتەبەر و کۆتایی بەم پڕۆژە قازانجویستە بهێنێت کە لەسەر حسابی هاندەران و باجدەران دروست بووە. تاوه‌كو ئێستاش فیفا وەڵامی فەرمی ئەم نامەیەی نەداوەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button