ئیسپانیاگرنگترین

تیاگۆ پیتارچ ریکۆردێکی مێژوویی ریال مەدریدی شکاند

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو 11ـی ئازاری 2026 ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداری مانچێستەر سیتی کرد و 3-0 یاریەکەی بردەوە.

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید بە پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکان بەشێوەی سەرەکی یاریی بە تیاگۆ پیتارچ، ناوەڕاستکاری یانەکە کرد و ئەو یاریزانە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و ریکۆردێکی مێژوویی شکاند.

تیاگۆ پیتارچ لە تەمەنی ( 18 ساڵ و 220 رۆژ) بووە لاوترین یاریزانی ئیسپانی لە مێژووی ریال مەدرید بەشداریی یارییەکی قۆناخی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ بکات.

تیاگۆ ریکۆردەکەی راوول گۆنزالێز، ئەفسانەی ریال مەدریدی شکاند کە پێشووتر ئەو لە تەمەنی (18 ساڵ و رۆژ 253) بەشداریی یەکەم یاریی قۆناخی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگی کردبوو.

ریال مەدرید سێشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی و بە رێژەیەکی زۆر سەرکەوتنی بۆ قۆناخی هەشت مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button