هێنری کڵاو بۆ ریاڵ مەدرید لادەدات و ستایشی پاڵەوانی یارییهكه دەکات
هەرکەسێک بڵێت پێشبینیم دەکرد ڤاڵڤێردی هاتریک دهكات راست نییه

یاریگا –
تیێری هێنری، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا و شرۆڤەکاری وەرزشی، ستایشی ئاستە بەرزەکەی یانەی ریاڵ مەدریدی کرد دوای بردنەوە گەورەکەیان بە ئەنجامی (3-0) بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.
“من هاندەری بارسام، بەڵام…”
یانەی شاهانە بە هاتریکێکی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی سیتی تێکشکاند، هەرچەندە ڤینیسیۆس جۆنیۆر پێناڵتییەکی لەدەستدا.
هێنری لە کاتی شیکردنەوەی یارییەکەدا لە کەناڵی CBS Sports گوتی،
“من یەکێکم لە سەرسەختترین هاندەرەکانی بارسێڵۆنا، بەڵام ریاڵ مەدرید شایستەی پێزانینێکی زۆرە”،
“You get judged on what you win, especially the Champions League. That’s what separates Real Madrid from other clubs.”
Thierry Henry explains the standard at Real Madrid 🏆 pic.twitter.com/4bJWGNDJpb
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) March 11, 2026
ئەفسانەکەی پێشووی ئارسیناڵ گوتیشی:
“تۆ بەپێی ئەوەی دەیبەیتەوە هەڵسەنگاندنت بۆ دەکرێت، بەتایبەت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمە ئەو شتەیە کە ریاڵ مەدرید لە یانەکانی تر جیادەکاتەوە؛ بەهۆی ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ دەیکەن.”
“I don’t know what they put in that jersey… maybe if I put it on it might help me to get my hair back.” 😭
Titi knows the Real Madrid jersey has some magic 🪄 pic.twitter.com/OsCvbt28W4
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) March 11, 2026
هاتریکەکەی ڤاڵڤێردی
سەبارەت بە ئەستێرەی شهوی رابردوو فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی، هێنری زۆر بە راشکاوی گوتی:
“کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد، کەس پێشبینی نەدەکرد ڤاڵڤێردی هاتریک بکات. هەر کەسێک بڵێت من دەمزانی ڤاڵڤێردی سێ گۆڵ دەکات، ئەوا درۆ دەکات.”
ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا جەختی لەسەر گیانی بەکۆمەڵی تیپەکە کردەوە گوتی،
“دەمەوێت باسی ئەو هەوڵە بەکۆمەڵە بکەم کە ئەمڕۆ كردیان، یارییەکان ئاوا یەکلاییدەکرێنەوە. هەمووان بەرگرییان بۆ یەکتر دەکرد.”
لە کۆتاییدا گوتی:
“ڤاڵڤێردی شایستەی ئەم پاداشتەیە، چونکە هەمیشە یاریزانێکی دڵسۆز بووە بۆ یانەکەی، تۆمارکردنی سێ گۆڵ شتێکی ئاسایی نییە بۆ ئەو. بۆیە دەبێت ستایشیان بکەین.”



