چامپیۆنزلیگگرنگترین

نوێترین زانیاریی لەسەر دوو یاریزانە پێکراوەکەی بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو بایرن میونشن بە بردنەوەیەکی گەورە 1-6 لە تۆتنهام لە یاری چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ زەنگێکی مەترسی بۆ رکارەبەرەکانی لێدا.

بەڵام لەو یارییەدا دوو یاریزانی گرنگی باڤارییەکان ئالفۆنسۆ دەیڤز و جەمال موسیالا دووچاری پێکان هاتن.

لای خۆیانەوە یانە ئەڵمانیەکە لەسەر پێکانی ئالفۆنسۆ، کە بە گریانەوە لە خولەکی 71 یاریگای جێهێشت، بڵاویانکردەوە کە ئەستێرە کەنەندیەکەیان دووردەکەوێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دەکەن.

سەبارەت بە موسیالا، کە گۆڵێکی لە نیودەرزەنە گۆڵەکەی بایرن تۆمارکرد، پێکانەکەی لە پاژنەی پێیدایەتی. هەریەکە لە ڤینسینت کۆمپانی و ماکس ئیبێرلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە رایانگەیاندووە کە پێشبینی ناکەن پێکانەکەی مەترسیدار بێت. ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە تێبینی ئەوە دەکرا ئەستێرە ئەڵمانیەکە لەنێو یاریگادا دەشەلی. بەڵام بەشێک لە زانیارییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە جەمال بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر لیڤەرکۆزن ئامادەدەبێت.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button