ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کاریگەری رۆناڵدۆ لەسەر ئه‌نجامه‌كانی ئالمێریا له‌ خولی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت

هانده‌ران دورشمی رۆناڵدۆ ده‌ڵێنه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، تەنیا وەک وەبەرهێنەرێک نەچووەتە یانەی ئالمێریا، بەڵکو بووەتە هەوێنی ورەبەرزی و بزوێنەری سەرکەوتنەکانی ئەم یانەیە لە پێناو گەڕانەوە بۆ خولی پلە یەکی ئیسپانیا.

مانگی رابردوو کاتێک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ڕێژەی 25٪ی پشکەکانی یانەی ئالمێریای کڕی، کەم کەس پێشبینی دەکرد کاریگەرییەکەی بەو خێراییە لە ناو یاریگادا رەنگ بداتەوە. ئەستێرەکەی یانەی نەسڕی سعوودی، جۆش و خڕۆشێکی نوێی بە یانە ئەندەلوسییەکە بەخشیوە کە لە ئەنجامەکاندا بە روونی دەبینرێت.

دروشمێک کە بوو بە ڕاستی

لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر یانەی کۆڵتورال، هاندەرانی ئالمێریا بە نمایشێکی ناوازە (تێفۆ) پێشوازییان لە یاریزانەکانیان کرد. لەسەر لافیتەی هاندەران دروشمی “Vamos por todo” (با بۆ هەموو شتێک بجەنگین) دەدرەوشایەوە؛ ئەمە رێک ئەو رستەیە بوو کە رۆناڵدۆ لە کاتی راگەیاندنی وەبەرهێنانەکەیدا بەکاری هێنابوو. جگە لە دروشمەکە، ووشه‌ی ناسراوی “Siuu” لە لایەن هەزاران هاندەرەوە دەنگی دەدایەوە، ئەمەش کەشێکی ترسناکی بۆ تیپی بەرامبەر دروست کردبوو.

هەنگاوێک بەرەو لوتکە

ئەم وزە ئەرێنییە یاریزانانی ئالمێریای هاندا تاوه‌كو بە ئەنجامی (3-0) سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن. بەم ئەنجامە، ئالمێریا پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پلە دووی ئیسپانیای گرتووە و تەنیا چوار خاڵ لە راسینگی پێشەنگەوە دوورە.

ئالمێریا کە وەرزی رابردوو بە ئازارەوە لە خولی پله‌یه‌ك دابەزی، ئێستا بە پاڵپشتی ناو و ناوبانگی رۆناڵدۆ، زیاتر لە هەر کاتێکی تر نزیکە لەوەی بلیتێکی ڕاستەوخۆی گەڕانەوە بۆ لالیگا دەستەبەر بکات و جارێکی تر لەگەڵ یانە گەورەکان ململانێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button