
یاریگا –
ئاندرو رۆبێرستن راستیەک دەدرکێنێت کە یانەیەکی لەندەنی لە گواستنەوەکانی زستانەدا ئۆفەری پێشکەشکردووە بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لەگەڵ لیڤەرپوول هەڵبژاردووە.
رۆبێرتسن ماوەی 9 ساڵە لە ریزەکانی لیڤەرپوول یاریی دەکات و یەکێکە لە ناوە دیارەکانی نازناوە گەورەکانی ئەو یانەیە وەک پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ کە ساڵانێکی زۆر لێی بێبەبش بوون.
لە نوێترین لێدوانیدا، ئەستێرە سکۆتلەندیەکە کە چەند رۆژێکیتر تەمەنی دەبێتە 32 ساڵ، ئەو راستیە دەدرکێنیت کە سەرەڕای ئەوەی ئێستا یاریزانێکی سەرەکیی نییە لە پلانەکانی یارنە سڵۆت، کەچی هێشتا مانەوەی لە رێدز پێ باشتربووە وەک لەوەی لە مێرکاتۆی زستانە ئانفیڵد بەرەو لەندەن جێبهێڵێت
لە گواستنەوەکانی زستانەدا خواستی زۆر روون هەبوو لەلایەن تۆتنهامەوە… بەڵام بڕیارەکە ئەوەبوو کە دەمویست بمێنمەوە. ئەم یانەیە هەمووشتێکی بە من بەخشیوە، منیش هەمووشتێکم بە یانەکە بەخشیوە. من هەمیشە پابەندبوومە.
سەبارەت بە وێستگەی داهاتووی، بەرگریکارەکەی لای چەپ وتی
هەرکات بەم نزیکانە بڕیارمدا ئەوکات ئاشکرای دەکەم.
🚨 Andy Robertson: “There was obviously interest from Spurs in January… but the decision was that I wanted to stay”.
“This club has given me everything and I’ve given this club everything. I’ve always been committed”.
“Now as soon as I decide my future, it will be announced”. pic.twitter.com/9igk3y3jTf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 8, 2026
جێگەیەک بۆ رۆبێرستن کاتێک نەمایەوە کە لیڤەرپوول هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ میلۆس کێرکێزی سڕبی یاریزانی پێشووی بۆرنمۆس کرد بۆ بەرگری لای چەپ و ئێستا لە بژاردە سەرەکییەکانی ئارنە سڵۆتە.



