شێڤچینکۆ: ئەمشەو میلان دەتوانێت بگەڕێتەوە ململانێی بەدەستهێنانی سکودێتۆ

ئەندرێ شێڤچێنکۆ پێی وایە میلان دەتوانێت کێبڕکێی نازناوەکە بکاتەوە ئەگەر ئەمشەو لە ئینتەر بباتەوە.
ئەستێرەی پێشووی میلان شێڤچێنکۆ قسەی بۆ گازێتا دێلۆ سپۆرت کرد پێش یارییەکەی ئەمشەوی دێربی دیلا مادۆنینا لە نێوان ڕۆسۆنێری و ڕکابەرە دێرینەکەیان ئینتەر.
شێڤا وتی: “جیاوازی دە خاڵ لە ڕیزبەندییەکەدا مانایەکی ئەوتۆی نییە. ئەگەر میلان بباتەوە، کێبڕکێی نازناوەکە دووبارە دەکرێتەوە. دێربی دەتوانێت چارەنووس بگۆڕێت، بەتایبەتی لەم کاتەی وەرزەکەدا.”
“هەموو یارییەکان بۆ هەمووان پێشبینی نەکراو دەبن، تا کۆتایی.”
ئینتەر پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیایە بە جیاوازییەکی زۆر و سەلماندوویەتی کە تا ئەم کاتە باشترین تیمی ئیتاڵیایە.
ئەستێرەکەی پێشووی میلان وتی: “وەک تیمێک، بەڵێ. لە ئێستادا ئەوان باشترینن لە ئیتاڵیا، وە شێوازی ڕاهێنەرایەتی کیڤۆم بەدڵە بۆیان.”
“ئەو هەمیشە زیرەک بووە، تەنانەت وەک یاریزانێکیش. داهێنانی هەبوو لە یاریگادا، و دەیسەلمێنێت کە ڕاهێنەرێکی باشە. دەتوانیت ببینی کە تیمەکە ڕێزی لێدەگرن و شێوازێکی یاریکردنی جوانیان هەیە.”
میلان لە پلەی دووەمدایە بەڵام لەم وەرزەدا تەنها دوو یاری خولی ئیتاڵیای دۆڕاندووە لەژێر سەرپەرشتی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری.



