ئیتاڵیاگرنگترین

دێربی تووڕە ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

یەکەم جارە لە مێژووی سێریا ئەی ئەمە روودەدات..

Yariga App

یاریگا –

دێربی میلان لە رێژەی ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگا ریکۆردێکی مێژوویی تۆماردەکات.

ئەمڕۆ 8ـی ئاداری 2026 کاتژمێر 22:45 بەکاتی هەولێر، ئەیسی میلان لە یارییەکانی گەڕی 28ـی سێریا ئەی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری ئینتەر میلان دەکات.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا لە دێربی ئەمڕۆی میلان بە بەهای 8.7 ملیۆن یۆرۆ بلیت فرۆشراوە و بە درێژایی مێژووی سێریا ئەی یەکەمجارە لە یارییەکدا ئەو بڕە پارە لە فرۆشتنی بلیت کۆدەکرێتەوە.

یاریگای سان سیرۆ/جیوزێپی میاتسا کە تایبەتە بە هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان دەتوانێت 75 هەزار و 923 هاندەر لەخۆ بگرێت و بۆ دێربی ئەمڕۆ سەرجەم بلیتەکانی یارییەکە فرۆشراوە.

دێربی تووڕە یەکێکە لە گرنگترین و ناودارترین دێربییەکانی مێژوو، یارییەکەی ئەمڕۆش گرنگییەکی زۆری بۆ هەردوو یانە هەیە چوونکە ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و ئەیسی میلانیش بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button