
یاریگا –
ئەمرۆ ئارسیناڵ بردنەوەیەکی زەحمەت، بەڵام گرنگی تۆمارکرد کاتێک توانی 1-2 لە مانسفیڵد بباتەوە لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی دواتری جامەکە.
لەو یارییەدا میکێل ئارتێتا پشووی بە بەشێکی زۆر لە یاریزانە سەرەکییەکانی دابوو، بەڵام بۆ دڵی بەرگریی جارێکیتر کریستیان ماسکوێرای لە پێکهاتەی سەرەکییدا بەکارهێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئارسیناڵ هیچکام لەو 14 یارییەی نەدۆڕاندووە کاتێک مۆسکوێرای لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووبێت (12 بردنەوە و 2 یەکسانبوون).
تۆڕەکە نووسیویەتی، ئەوە باشترین ریکۆردی بێ دۆڕاندنە لەنێو سەرجەم یاریزانەکانی خولی ئینگلیزی کە بەشداریی لە هەموو پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزەدا کردبێت.
14 – Arsenal haven’t lost any of their 14 games when Cristhian Mosquera has been named in the starting XI (W12 D2), the best unbeaten record of any Premier League player when starting in all competitions this season. Revelation. pic.twitter.com/UwehF0aEH9
— OptaJoe (@OptaJoe) March 7, 2026
مۆسکوێرا تازە تەمەنی 21 ساڵە. هاوینی 2025 ئارسیناڵ بە بڕی تەنها 13 ملیۆن یۆرۆ حەو بەرگریکارە ئیسپانیەی لە ڤالێنسیاوە گواستەوە بۆ لەندەن.



