
یاریگا –
دێکلان رایس نەتوندی لەدژی ئەو رەخنانە هاتەدەنگ کە لە شێوازی یاریکردنی ئارسیناڵ دەگریردرێت.
ئارسیناڵ ئەم وەرزە شەڕ لەسەر سەرجەم نازناوە گەورەکان دەکات. بەجۆرێک لە پرێمەرلیگ دوای 30 پێشەنگی خولەکەیە بە جیاوازیی 7 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی. لە چامپیۆنزلیگیش بەبێ هیچ شکستێک وەک یەکەمی ریزبەندیەکە خۆی گەیاندە قۆناخی و لەوێ رووبەڕووی لیڤەرکۆزن دەبێتەوە.
نهێنیەکی گەورەی پشت بردنەوەکانی ئەم وەرزەی تیمەکەی میکێل ئارتێتا تۆپە وەستاوەکانە. بەڵام سەرباری سەرکەوتنەکانیان، هێشتا بێبەش نەبوونە لە رەخنە. لە وەڵامدا دێکلان رایس بێدەنگی شکاند و لە لێدوانیدا بۆ سکای سپۆرتس وتی
لەوەتەی من لە ئارسیناڵم، هەموو هەفتەیە ئەو ژاوەژاوە هەیە. یاری بۆ ئارسیناڵ بکەیت، ئەو شتانە دەبینی. خەڵکی وایە، حەز بە بەشێک لە شێوازی یاریکردنت ناکەن. ئێمەش سەرنجمان لەسەر خۆمانە. شتە گرنگەکە بردنەوەیە
🚨 Declan Rice on criticism to Arsenal style of play: “Since I’ve been at Arsenal there is noise every week. That’s what comes with playing for Arsenal”.
“People are going to or not like parts of your game. Just focus on ourselves”.
“Main thing is winning”, told Sky Sports. pic.twitter.com/CVC7E3T1hN
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 7, 2026



