
یاریگا –
ئهحمهد وههاب یاریزانی یانهی چوارقوڕنه وهك ئهستێرهی یاریگا بۆ ئهم گهڕهی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا كه یاریگا ههر گهرێك باشترین دهستنیشان دهكات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەحمەد وەهاب، هێرشبەری یانەی چوارقوڕنە وەک باشترین یاریزانی گەڕی 18ـەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان کرد، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرز و سەرنجڕاکێشەی لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا نیشانیدا.
ئەحمەد وەهاب لە یاریی یانەکەی بەرامبەر پیشهسازی ، کە بە ئەنجامی 5-3 بردنەوەیان بەدەستهێنا، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی گێڕا.
ئەم هێرشبەرە توانی سوپەرهاتریک (چوار گۆڵ) بۆ یانەکەی تۆمار بکات و ئەسیستێکیش بکات. ئەحمەد وەهاب چوار گۆڵەکەی بەسەر هەردوو گێمەکەدا دابەشکرد، دوو گۆڵی لە گێمی یەکەم و دوو گۆڵی دیکەی لە گێمی دووەمدا تۆمار کرد، کە بووە هۆی ئەوەی یانەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە پێشەوەی یارییەکەدا بێت.
ئەحمەد وەهابی 29 ساڵان، کە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە و پێشتر لە یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و پێشمهرگه سیروان یاریی کردووە، لەم یارییەدا قورسایی خۆی لە هێڵی هێرشبەری چوارقوڕنەدا نیشاندا و بووە هۆی بردنەوەیەکی گەورە بۆ یانەکەی.
بەهۆی درەوشانەوەی ئەحمەد وەهاب و بەدەستهێنانی ئەم 3 خاڵە، یانەی چوارقوڕنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ و هاتە پلەی شەشەمی ریزبەندی.
لە لایەکی دیکەوە، یانەی پیشهسازی خاڵەکانی لە 15 خاڵدا مایەوە و لە پلەی 11یەم و لە ناوچەی دابەزیندایە.



