ئینگلتەراگرنگترین

دەیەوێت بڕوات؛ ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ لە یانەکەی بێزارە

هۆکارەکەی بۆ رۆڵی لەم وەرزە دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مایڵز لویس سکێڵی، ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی ئارسیناڵ لە بارودۆخی لە یانەکەی نیگەرانە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینە ماڵئاوایی بکات.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، سکێڵی بەهۆی بەشداریپێنەکردنی لە یارییەکان و پێنەدانی کاتی پێویست، لە یانەکەی ناڕازییە و هەوڵدەدات پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

مایڵز لویس سکێڵی، یاریزانی ئارسیناڵ

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا لە یاریی یانەکەی بەشداریی کردووە و میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەکە پشتی پێ نابەستێت، لەبری ئەو یاریی بە ریکاردۆ کالافیۆری و مارتن هینکاپیێ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سکێڵی تەمەن 19 ساڵ پێی وایە بژاردەی سێیەمی یانەکەیەتی و بیر لەوە دەکاتەوە بە خواستن روو لە یانەیەکی دیکەوە بکات کە دەرفەتی یاریکردنی بە شێوەیەکی باش پێ بدرێت. سەرچاوەکە دەشڵێت، گەنەرز لای نییە لە فرۆشتنی و ئامادەیە دەستبەرداری بەرگریکارە لاوەکەی ببێت.

سکێڵی توانای یاریکردنی لە چەند پێگەیەکی جیاواز هەیە، دەتوانێت لە ناوەڕاست و باڵی بەرگری یاریی بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی لایەنی بەرگرییەکی زۆر باش نییە، ئارتێتا لە پێکهاتەی سەرەکی دووریخستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button