
یاریگا –
بارسێلۆنا بەفەرمی لیستی یاریزانانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیک بیلباو بڵاوکردەوە.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی بیلباو بانگهێشتکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بارسێلۆنا کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو.
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ریال مەدرید پێشەنگی لالیگای گرتووە، ئەگەر لە بیلباو بباتەوە جارێکی دیکە جیاوازییەکە دەبێتەوە چوار خاڵ.



