ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ باڤارییەکان

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکی هەستیاردا هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی بایرن میونشن دەدرێت.

شەممەی رابردوو لە گەڕی 25ی یارییەکانی خولی ئەڵمانیا بایرن کلاسیکۆی بوندسلیگای 2-3 لە بروسیا دۆرتموند بردەوە، لەو یارییەی کە تێیدا جارێکتر هاری کەین سەرکردایەتی سەرکەوتنەکانی تیمەکەی ڤینسیت کۆمپانی کرد کە توانی 2 گۆڵ تۆماربکات. بەوەش توانیان جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەڵ دۆرتموندی پلەی دووەم بەرزبکەنەوە بۆ 11 خاڵ و بە ئاسوودەیی لە پێشەنگ بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی باڤارییەکان میوانداریی بروسیا مونشنگلادباخ دەکەن، بەڵام بەبێ گۆڵکارە ئینگلیزییەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی BBC Sport، شازادە هاری لە ماسوولکەنای رانیدا دووچاری پێکان بووە.

سەرچاوەکە ئاستی پێکانەکەی گۆڵکارە 32 ساڵیەکەی ئاشکراکردووە و بە پێکانێکی سووک وەسفیکردووە. ئەگەر لەوەش زیاتربێت کە باسکراوە، ئەوە مایەی نیگەرانیەکی قووڵە بۆ بایرن، بەوپێیەی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو گەشتی ئیتاڵیا دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتالانتا لە چوارچێوەی یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ.

کەین کۆڵەکەی سەرەکی ئەم وەرزەی یانەکەیەتی. لە خولی ئەڵمانی 24 یاریی ئەنجامداوە توانیویەتی 30 گۆڵ بکات لەگەڵ 5 ئەسێست. لە چامپیۆنزلیگیش لە 8 یاریدا 8 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button