کوردستان
دوای پیشەسازی، دەربەندیخانیش بووە قوربانی ڕەوشی ئێستای کوردستان
دوو یاریزانی پیشەگەر ریزی دەربەندیخانیان جێهێشت

یاریگا –
دوو یاریزانی پیشەگەری دەربەندیخان کە هێرشبەر و بەرگریکارێکن ریزی تیپەکەیان جێهێشت و گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.
بە هۆی نا سەقەمگیری دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە، هەریەک لە عەلی ئەفخەمی بەرگریکار و مەهدی بابرنی هێرشبەر ریزی دەربەندیخانیان جێهێشت و گەڕانەوە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم دوو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستیان لەگەڵ دەربەندیخان واژۆ کردبوو بۆ ئەوەی تیپەکە رزگار بکەن لە دابەزین بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان.
دەربەندیخان دووەم یانەیە دەبێتە قوربانی دۆخی نەخوازڕاوی عێڕاق و کوردستان و ناوچەکە دوای پیشەسازی، دوو یاریزانی پیشەسازیش بە هۆی ئەم دۆخە گەڕانەوە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەربەندیخان 13 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـەو کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.



