کوردستان

ئەستێرەیەکی چوارقوڕنە بۆ دوو یاریی راگیرا

لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند سزایەکی دەرکرد

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند سزایەکی دەرکرد و ئەستێرەیەکی چوارقوڕنەی بۆ دوو یاریی سزادا.

چوارشەممە ( ٤ـی ئاداری 2026 ) لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند سزایەکی دەرکرد، بە هۆی هەڵدانی مادەی زیانبەش بۆ نێو یاریگا لە یاریی نێوان رانیە و چوارقوڕنە، بڕیاردرا رانیە یەک یاریی نێو یاریگای خۆی بەبێ هاندەر بکات و بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دیناریش سزابدرێت.

بە هۆی لێدانی جەستەیی و رەفتاری دوور له گیانی وەرزشی لە دوای یاریی نێوان رانیە و چوارقوڕنە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی هەورۆ حەمەد هێرشبەری چوارقوڕنە بۆ دوو یاریی و بڕیارەکەش شیاوی تێهەڵچوونەوە نیە.

تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. 

1- سەبارەت بە یاری نێوان (ڕانیە) و (چوارقورنە) گەڕی (17)ی خولی نایابی کوردستان:
بە پشت بەستن بە بڕگەی (أ) و (ب) لە ماددەی (6)ی تایبەت بە جەماوەر بە هۆی هەڵدانی ماددەی زیانبەخش بۆ ناو یاریگا بڕیاردرا بە:
(أ)- ئەنجامدانی (1) یاری داهاتووی یانەی (ڕانیە) لەناو یاریگای خۆی بەبێ جەماوەر کاتێک یارییەکان ئاسایی دەبنەوە و هاندەر ئامادە دەبێت.
(ب)- پێبژاردنی بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی.
(ج)- بەهۆی هێرشکردن و هەوڵدان بۆ لێدانی جەستەیی گۆڵپارێزی یانەی (ڕانیە) (داستان ساڵح) بە ژمارە (22) بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بۆ (1) یەک یاری بە پشت بەستن بە بڕگەی (ب) لە ماددەی (2)ی سزای یاریزانان.
(د)- یاریزانی یانەی (چوارقورنە) (هەورۆ محەمەد) بە ژمارە (19) بە هۆی دەستدرێژیکردن بە لێدانی جەستەیی و دوور لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بۆ (2) دوو یاری بە پشت بەستن بە بڕگەی (ب) لە ماددەی (2)ی سزای یاریزانان ئەم بڕیارە شیاوی تێهەڵچوونەوە نییە.
2- سەبارەت بە یاری نێوان (شەقڵاوە) و (شێخان) گەڕی (12)ی خولی پلە یەکی کوردستان:
(أ)- بە هۆی لێدوانی نادروست لە تەلەفزیۆن و سۆشیال میدیا بە پشت بەستن بە بڕگەی (أ) و (ب) لە ماددەی (10)ی سزای یاریزانان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی (شێخان) (نزار سەعید) ژمارە (4) بۆ (2) دوو یاری وەک سزا کارگێڕییەکەی لەگەڵ مانەوەی سزا هونەرییەکەی کە کارتی سوورە.
(ب)- پێبژاردنی بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی.
3- سەبارەت بە یاری نێوان (ئاکرێ) و (سیروانی نوێ) گەڕی (17)ی خولی نایابی کوردستان:
(أ)- یانەی (ئاکرێ) بەهۆی هەڵدانی ماددەی زیانبەخش و ڕێگریکردن لە ناوبژیوانان بە پشت بەستن بە بڕگەی (ب) و (ج) لە ماددەی (3)ی تایبەت بە جەماوەر بڕیاردرا بە پێبژاردنی بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی.
(ب)- بە هۆی ڕەفتاری ناوەرزشی بەرامبەر بە جەماوەر (هێمن هیوا) بە ژمارە (19) یاریزانی یانەی (سیروانی نوێ) بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بۆ (1) یەک یاری بە پشت بەستن بە بڕگەی (أ) لە ماددەی (5)ی سزای یاریزانان وە مانەوەی سزا هونەرییەکەی کە کارتی سوورە.
4- سەبارەت بە یاری نێوان (بازیان) و (کۆیە) گەڕی (12)ی خولی پلە یەکی کوردستان:
بە هۆی هێرشکردن و قسەی نەشیاو بۆ سەر ناوبژیوانان ڕاهێنەری یانەی (بازیان) (تارق محەمەد) بە پشت بەستن بە بڕگەی (أ) و (ب) لە ماددەی (6)ی کارگێڕی و ڕاهێنەران بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی بۆ (2) دوو یاری و بە پێبژاردنی بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی ئەم بڕیارە شیاوی تێهەڵچوونەوە نییە.

تێبینی: ئەم بڕیارانەی سەرەوە شیاوی تێهەڵچوونەوەن لە ماوەی (48) کاتژمێر لە کاتی بڵاوکردنەوەیان، جگە لە بڕیاری (4) و بڕیاری (1) (د).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button