ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكە و لە یارییە چارەنوسسازەكەدا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی چوون لە یاریگای ئاتلێتیكۆ مەدرید خاوەن ماڵ بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بارسێلۆنای بردەوە و هەنگاوێكی گەورە لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا نزیكبوویەوە.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا پێوویستی بە ریمۆنتادا و بە گەڕانەوە هەیە و دەیانەوێت هاوشێوەی یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئەنجامەكە لە چوار بە سفرەوە بگەڕێننەوە.

وەرزی رابردوو بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا كاتێک لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ریال مەدریدی بردەوە.

زانیاری یاریی

هەردوویانە لە مێژوودا 248 جار رووبەڕووبوونەتەوە، بارسێلۆنا لە 113 یاریی براوە بووە و ئاتلێتیكۆش لە 78 یاریی، 57 یاریی یەكسان بوون.

لیۆنێل مێسی بە 32 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدریدە.

لە جامی شای ئیسپانیا 50 جار رووبەڕووبوونەتەوە، بارسێلۆنا 23 یاریی بردووەتەوە، ئاتلێتیكۆ 17 یاریی و 10 یاریی یەكسان بوون.

بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە چوار یاریی رابردووی نێوانیاندا هیچ یارییەک یەكسان نەبوون.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا دووەم یانەیە كەمترین گۆڵی لێكرابێت

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ ئێریک گارسیا، لیڤاندۆڤسكی ، دی یۆنگ، كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

ئاتلێتیكۆ بە بێ بارێۆس و كاردۆسۆ بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتین، بالدێ

پێدری، ئۆلمۆ

یامال، فێرمین لۆپێز، رافینیا

فێران تۆرێس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

موسۆ

مۆلینا، پۆبیڵ، هانكۆ، روگێری

سیمۆنی، كۆكی، لۆرێنتی، لووكمان

ئالڤارێز، سۆرلۆت

بابەتی زیاتر

Back to top button