ئیتاڵیاگرنگترین

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، پارێزگاری لە ئەستێرەکەی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، وێستن مەککینی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کردووە لەگەڵ یۆڤی.

ماوەیەک بوو ئەستێرە ئەمریکیەکە داوای بەرزکردنەوەی مووچەکەی دەکرد بۆ مانەوەی زیاتر لە ریزی خانمە پیرەکە کە دوای ئەم وەرزە وادەکەی بەسەردەچێت. هەر بۆیە بەگوێرەی راپۆرتەکانی جەند رۆژی رابردوو، یانە ئیتاڵیەکە خواستی یاریزانە 27 ساڵیەکەی جێبەجێکردووە و ساڵانەکەی بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی دەبێتە 4 ملیۆن یۆرۆ.

مەککینی بە مووچەی زیاتر لە یۆڤی دەمێنێتەوە

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، رێککەوتنەکە تا چوار ساڵی دیکە دەخایەنێت.

یوڤێنتوس ساڵی 2021 مەککینی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە شاڵکەی ئەڵمانی گواستەوە. لە 37 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 8 گۆڵ و 7 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button