
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی لیستیانی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر خیتافی بڵاوکردەوە.
کیلیان ئێمباپێ، هێرشىەری فەڕەنسی بەهۆی پێکانەوە لە ئەژنۆیدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی خیتافی بانگێشت نەکراوە و لە لیستەکە دوورخراوەتەوە.
جگە لەهێرشبەرە فەڕەنسییەکە، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئێدێر میلیتا، دانی سێبایۆس و جود بێلینگهامیش بەهەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە ناویان لە لیستەکەدا نییە و بەشداریی یارییەکە ناکەن.
لە لیستەکەی ریال مەدرید هەواڵی دڵخۆشکەریش هەیە، هەریەکە لە رۆدریگۆ و دین هاوسن گەڕاونەتەوە و بانگشێتی یارییەکە کراون.
ئەمشەو 2ـی ئاداری 2026، کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداریی خیتافی دەکات.



