ئینگلتەراگرنگترین

لێدانی کۆڕنە ریکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ تۆمار دەکات

پشکی شێر بەر ئارسیناڵ دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لێدانی کۆڕنەر کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەنجامی یارییەکان دروستکردووە و رێژەیەکی زۆر لە گۆڵەکان لەو رێیەوە کراون.

بەگوێرەی پلاتفۆڕمی OptaJoe، کە تایبەتە بە ئامار و زانیارییەکانی پرێمەرلیگ، لەم وەرزەی خولەکە لەکۆی 783 گۆڵ، 138 گۆڵ لە رێی کۆڕنەوە کراوە کە دەکاتە رێژەی لە %17.6 و ئەوەش زۆرترین رێژەیە لە مێژووی خولەکە.

ژمارەکان دەریدەخەن تۆپی جێگیر بووەتە یەکێک لە چەکە بەهێزەکانی خولەکە و یانەکان راهێنەر و کەسانی شارەزای ئەو بوارەیان بۆ ستافی راهێنەرانی تیپەکەیان زیادکردووە.

یەکێک لەو یانانەی لەم وەرزە زۆرترین سوودی لە تۆپی جێگیر بینیوە، ئارسیناڵە کە  16 گۆڵی لەو رێگەیەوە کردووە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە. گەنەرز شارەزایەکی تۆپە وەستاوەکانی هێناوەتە یانەکە و لەبەرامبەر هەر گۆڵێکی یانەکە کە لە رێی تۆپی جێگیرەوە بکرێت بڕە پارەیەکی دیاریکراو بە راهێنەرەکە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button