عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد: ریزبەندی ئێستای دهۆک لە خواستی ئێمە نیە

دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەورۆز دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی بەهێزدا، دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەورۆز دەبێتەوە، راهێنەری دهۆکیش باس لە پێگەی ئێستای دهۆک دەکات لە ریزبەندی یانەکان.

لە یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دوو شەممە ( 2ـی ئاداری 2026 ) دهۆک لە یاریگای خۆی کاتژمێر 9:30ـی شەو میوانداری نەوڕۆز دەکات، هەریەک لە پاشەنگ عەبدوڵا و زانا عادل بە هۆی پێکانەوە یاریی ناکەن، بۆ ئەم یارییە دهۆک توانای هاڕون ئەحمەدی ئەستێرە و ناوەڕاستکاری تیپەکەی بۆ دەکەڕێتەوە و بە تەواوی له پێکانەکەی چاکبۆتەوە.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ ئەم یارییه گووتی:

یاریزانەکانمان بە شێوەیەکی باش ئامادەکردووە، لە مەترسی نەورۆز ئاگادارم کردوونەتەوە، ئێمە لە هەموو یارییەک ئاستی بەرز پێشکەش دەکەین بەڵام دەرفەتی گۆڵ لەدەست دەدەین، ئەو گۆڵانەی لێمان تۆمار دەکرێت بە هۆی هەڵەی تاکە کەسیە، ئەو پێگەی دهۆک لێیەتی لە ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق شایستەی دهۆک نیە و پێویستە زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێین.

سێ یارییه دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، هەڵۆکانی چیا بە 27 خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولەکە دێن، نەورۆزیش 22 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button