ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام خراپترین ئامارەکانی مێژووی خۆی دووبارە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام بە گۆڕینی راهێنەریش بارودۆخیان باشتر نەبووە و لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕۆن.

سپێرس کە تەنها چەند هەفتەیەکە تۆماس فڕانکیان دوورخستووەتەوە، بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکانیان ئگۆر تودۆریان کرد بە رهێنەر. بەڵام لە دوو یاریی خۆیدا هەردوکی دۆراندووە. پێشتر 4-1 بە ئارسیناڵ و، ئەمشەویش لە گەڕی 29ی یارییەکانی پرێمەرلیگ 2-1 بە فوڵهام دۆڕا.

بەگوێرەی ئامارێک کە تۆڕی ئۆپتا بڵاویکردووەتەوە، ئەوە دەیەمین یاریی یانە لەندەنیەکە بوو کە نەتوانن بردنەوە تۆمار بکەن.

بەوەش خراپترین زنجیرەی بێ بردنەوەی مێژووی خۆیان دووبارەکردەوە کە لە یەنایەری ساڵی 1994 درێژەی کێشابوو تا مانگی مارس ئەوکاتە بە راهێنەرایەتی ئۆسی ئادریلێس.

ئێستا تۆتنهام خاوەنی تەنها 29 خاڵە و لە پلەی 16 دەبینرێن. بە جیاوازیی تەنها 3 خاڵ لە یانەی ناوچەی دابەزین کە وێستهامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button