
یاریگا –
بۆروسیا دۆرتموند لەدوای دوو ئەنجامی خراپەوە پێکانی ئەستێرەیەکیشی راگەیاند.
چوارشەممەی هەفتەی رابردوو دۆرتموند لەلایەن ئاتالانتای ئیتاڵیەوە ریمۆنتادایەکی مێژوویی بەسەردا کرا کاتێک ئەنجامی 2-0ی یاری چوونی یانە ئەڵمانییەکەی گۆڕی بۆ 4-3 و وەک تاکە نوێنەری ئیتاڵیا سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16ی چامپیۆنزیگ
شەوی رابردووش لەنێو یاریگای خۆیاندا کلاسیکۆی ئەڵمانیای 2-3 بە بایرن میونشن دۆڕاند. لەو یارییەی تێیدا ئێمری جان .تووشی پێکان بوو
لای خۆیانەوە دۆرتموند لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی رایانگەیاند ئەستێرە بەئەزموونەکەیان دووچاری پچڕانی بەستەرە بووە لە ئەژنۆی چەپیدا و بە پێکانێکی درێژخایەن ناویان برد.
Unfortunate news to end the weekend. Emre Can sustained a cruciate ligament tear in his left knee during the match against Bayern.
ℹ️ https://t.co/UTmPtr9Qak pic.twitter.com/3nxUBj2qC2
— Borussia Dortmund (@BlackYellow) March 1, 2026
لای خۆیەوە سباستیان کێڵ، بەڕێوەبەری وەرزشی دۆرتموند پێکانەکەی ئێمری جانی نەک تەنها بۆ یاریزانەکە بە ناخۆش باس کرد، بەڵکوو بۆ کۆی تیمەکەشی بە زیان زانی.
ئەو پێکانەی یاریزانە ئەڵمانییەکە لەکاتێکدایە کۆتایی وەرز گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتموند کۆتایی دێت. بەوەش بەهۆی ئەو پێکانەوە ناتوانێت تا دوای وەرزەکە بگەڕێتەوە.



