ئینگلتەراگرنگترین

دێربی لەندەن؛ ریس جەیسم دان بە راستیەکدا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لە گەڕی 29ی یارییەکانی پرێمەرلیگ 2-1 دێربی لەندەنی لە چێڵسی بردەوە.

هەرسێ گۆڵی یانەکە لە رێگەی تۆپە وەستاوەکان بوو. ویلیام سالیبا لە خولەکی 21، هێنکاپێ لە خولەکی زیادکراوی تایمی یەکەم بەهەڵە بۆ بلووزی یەکسانکردەوە و یوریان تیمبەریش لە خولەکی 66 سێ خاڵی بە گەنەرز بەخشی.

تۆپچیەکان ئەم وەرزە تاکتیکێکی تایبەت بەخۆیان جێبەجێ دەکەن و تۆپە وەستاوەکان بەتایبەت کۆرنەرەکان بە چەکە کاریگەرەکەی خۆیان دەزانن. بەجۆرێک تا ئێستا لەم وەرزەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی 16 گۆڵیان لەو رێگەیەوە تۆمارکردووە.

دوای یارییەکە ریس جەیمسی کاپتنی چێڵسی دانی بە راستیەکدا نا و وتی

ئەمە تۆپی پێیە لە 2026، بەجۆرێک 90%ی گۆڵەکان لەرێگەی تۆپە وەستاوەکانەوەیە. ئارسیناڵ یەکێکە لە سەرمەشقەکانی ئەم جۆرە تاکتیکە لە جیهاندا. زۆر زەحمەتە بوەستێنرێن. ئەمڕۆ دوو گۆڵیان بەو شێوەیە تۆمارکرد. من بێهیوام، بەڵام بەردەوام دەبین.

بردنەوەکە ئارسیناڵی کردە خاوەنی 64 خاڵ و هەنگاوێکی دیکە لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم دوورکەوتەوە. بۆ تیمەکەی لیام رۆسینیۆریش نەهامەتیەکی دیکە بوو، بەوپێیەی سێ یارییە لەسەریەک تامی بردنەوەیان نەکردووە و بە 45 خاڵەوە لە پلەی شەشەم دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button