
یاریگا –
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ چاوی لە بەهێزکردنی زیاتری هێڵی هێرشبەری یانەکەیە و ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ دەکاتە ئامانج.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی گۆردن دەکات و کێبڕکێی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی دەکات بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گەنەرز ئامادەیە 85 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو یاریزانەکەدا خەرج بکات، بەڵام گواستنەوەی ئاسان نابێت چونکە یاریزانەکە چاوی چەندین یانەی دیکەی لەسەرە و تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ دا هەیە.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە ئەم وەرزە لە دۆخێکی زۆر سەیردایە، لە چامپیۆنزلیگ ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و 10 گۆڵی کردووە، بەڵام لە پرێمەرلیگ تووشی قەیرانی گۆڵکردن بووە و لەکۆی 22 یاریی تەنیا 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.
ئانتۆنی لە ساڵی 2023 لە ئێڤەرتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نیوکاسڵ یونایتد کرد و تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 145 یاریی بە درێسی ئەو یانەیە کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵیشی دروستکردووە.



