گرنگترینمۆندیالی 2026

هەڵبژاردەیەک لە جامی جیهانی دەکشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە سەروبەندی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، یەکێتی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیال دەکشێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە دوای شکستهێنانیان لە چارەسەرە دیبلۆماسیەکانی نێوان ئیدارەی کۆشکی سپی و حکومەتی تاران، شەڕ هەڵگیرسا و تا ئێستا بەردەوامە. ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ جامی جیهانی دەستپێدەکات کە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەی دەبەن.

بەگوێرەی لێدوانێکی مەهدی تاج، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئێران بۆ رۆژنامەی مارکا، پێناچێت وڵاتەکەیان بەشداری لە مۆندیالەکەدا بکات و وتی

بەوەی کە ئەمڕۆ روویدا و بەهۆی ئەو هێرشەوە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدرا، پێناچێت بەشداری مۆندیالەکە بکەین. بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە بەرپرسانی تۆپی پێی ئێران بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کەوتووەتە کۆمەڵەی 7ی پاڵەوانێتیەکە لەپاڵ هەڵبژادەکانی بەلجیکا، میسڕ و نیوزلەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button