ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید.

ریال مەدرید ئەمڕۆ مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی خێتافی دەستپێکرد، دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکە و ئەمڕۆ بەبێ کێشە مەشقی کردووە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالڤارۆ ئێستێبان، رۆژنامەنووسی ئیسپانی، دین هاوسن بۆ یارییەکەی خێتافی بانگهێشت دەکرێت بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.

هاوسن لە 20ـی شوباتی 2026 بەهۆی پێکانی ماسوولکە دوورکەوتەوە و بەو هۆیە بەشداریی دوو یاریی رابردووی یانەکەی نەکردووە.

ریال مەدرید دووشەممە 2ـی ئازاری 2026 کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، لە یارییەکانی گەڕی 26ـی لالیگا میوانداری خێتافی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button