تێچووی خەیاڵی هاندەران بۆ مۆندیالی داهاتوو جیهان سەرسام دەکات
مۆندیالی 2026 گیرفانی هاندەران بەتاڵ دەکات

یاریگا –
نوێترین خەمڵاندنی بۆ ئەو تێچووە داراییە بڵاوکردەوە کە هاندەران دەبێت بیبەخشن بۆ ئەوەی لە مۆندیالی 2026 هاوەڵی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بکەن، کە بڕیارە لە هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە بچێت.
تێچوویەکی “چاوەڕواننەکراو”
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای “Sport Value”، ئەو هاندەرەی بیەوێت لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە تاوەکو یاریی کۆتایی و سەکۆی نازناوەکە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بمێنێتەوە، پێویستە بە لایەنی کەمەوە 6900 دۆلار خەرج بکات، ئەم بڕە پارەیەش بە پێنج هێندەی تێچووی هەمان گەشت لە مۆندیالی قەتەر 2022 هەژمار دەکرێت.
A @FIFAWorldCup de 2026 será a mais rentável da história.
Segundo @sportsvalue_ faturamento da Copa de 2026 atingirá US$ 10,9 bi. No Catar foi de US$ 7 bi.
Estádios podem chegar a US$ 3 bi, o equivalente aos últimos 6 mundiais.
Matéria @CNNBrasil https://t.co/59VSSUaDGV#FIFA pic.twitter.com/CtKDJjm6B3— Amir Somoggi (@amirsomoggi) January 12, 2026
بازدان لە داهاتی تیکت و میوانداریی
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە نرخەکان بازدانێکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە؛ پێشبینی دەکرێت داهاتی تیکتی یارییەکان و خزمەتگوزارییەکانی میوانداری بگاتە 3 ملیار دۆلار، کە ئەمەش یەکسانە بە کۆی گشتی داهاتی تیکتی شەش مۆندیالی رابردوو پێکەوە!
ناڕەزایەتی و “ناپاکیی” لە مۆندیال
ئەم سیاسەتی نرخ دانانە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی گەورەی لە ناوەندە وەرزشییەکان دروست کردووە، رێکخراوی هاندەرانی ئەوروپا (FSE) نرخەکانی بە خەیاڵی و ئەستەم وەسف کردووە و بە ناپاکی بەرامبەر بە ناسنامە جەماوەرییەکەی تۆپی پێ ناوی بردووە.
سەرەڕای ئەم ناڕەزایەتییانە، چاوەڕوان دەکرێت کۆی داهاتی مۆندیالی 2026 بگاتە 10.9 ملیار دۆلار، کە ئەمەش دەبێتە گەورەترین وەرچەرخانی ئابووری لە مێژووی جیهانی وەرزشدا.



