ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیدز یونایتد V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی 28 پرێمەرلیگ لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیدز یونایتد هەوڵی بردنەوە و دووركەوتنەوە لە ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپی وەرزی داهاتوو دەدات.

لەم وەرزەدا لە كۆی 27 یاریی تەنیا حەفت یاریی بردووەتەوە دە یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە بردنەوەوە بگەڕێتەوە و جیاوازییەكە لەگەڵ بۆ دوو خاڵ كەم بكاتەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 27 یاریی 17 یارییان بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بوون و پێنج یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیدز یوناتد تەنیا بە بێ نوح ئۆكافور رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە بێ ڤاردیۆڵ و كۆڤاسیچ یاریی دەكات و بەشداریكردنی جێریمی دۆكو گومانی لەسەرە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیدز یونایتد

دارلۆو

رۆدۆن، ستروجیک، بارناو، بیوۆل

گروڤ، ئاپمادو، جەستن، ستاچ

ئارانسن، كاڵڤێرت لوین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری

رۆدری، سێلڤا، ئۆرایلی

سێمێنیۆ، هالاند، مەرمووش

بابەتی زیاتر

Back to top button