خووله‌کانی دیکەگرنگترین

لە بەڕازیلەوە کارێکی سەرسوڕهێنەر دژی رەگەزپەرستی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی 26ـی شووبات لە گەڕی چوارەمی خولی بەڕازیلی، کۆرێنتیانز میوانداریی کروزێرۆی کرد و بە گۆڵێک یەکسانبوون.

یاریزانانی کۆرێنتیانز بە دەستگرتن بەیەکەوە و گرتنی درێسەکانیان بە دەمیانەوە چوونە نێو یاریگای مینێیراو، درێسێکی سپیی تایبەتیان پۆشیبوو کە پەیامێکی توندی دژی رەگەزپەرستی لەسەر بوو. لەسەر درێسەکە نووسرابوو: “رەگەزپەرستی تاوانە”، هەروەها “مێژووی کۆرێنتیانز رەشە”، وەکوو ئاماژەیەک بۆ رەگی یانەکە لە کۆمەڵگەی رەشپێستانی بەڕازیل.

ئەمە ناڕەزاییەک بوو دژی رەگەزپەرستی لە تۆپی پێ، کۆرێنتیانز مێژووییەکی درێژی لەگەڵ رەشپێستەکان و هاندەرە کرێکارەکاندا هەیە، کە خودی یانەکە 1910 لەلایەن پەنابەرە هەژارەکانەوە دامەزرا و لە 2024ـەوە هەڵمەتی دژی رەگەزپەرستیان لەگەڵ کۆمپانیای نایک راگەیاندووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.


کۆرێنتیانز لە هەڵمەتەکانیاندا بەشێوازی تایبەت دێنەنێو یاریگاوە، یاریزانی لاو دەهێنن و دژی رەگەزپەرستی قسە دەکەن. زۆرێک لە هاندەران لە بەڕازیل و تەواوی جیهان ئەم هەڵوێستەی یانەکەیان بەدڵ بوو و پاڵپشتی دەکەن.

رەگەزپەرستی کێشەیەکی گەورەیە، فیفا دەڵێت؛ هەموو ساڵێک زیاتر لە 1000 کەیسی رەگەزپەرستی لە تۆپی پێی ئەمریکای باشوور هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button