ئیسپانیا

ڤینیسیوس ئامادەیە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر خیتافی

یاریگانێت- دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکانەوە، دواجار ڤینیسیوس جونیۆر دەگەڕێتەوە یاریکردن و یەکەم گەڕانەوەشی بەرامبەر یانەی خیتافی دەبێت.

ڤینیسیوسی لاو، لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاژاکس تووشی پێکان هات و بە ناچاریی هەر لە گێمی یەکەم بەو هۆیەوە بردرایە دەرەوەی یاریگا و ڕیاڵ مەدرید لەو قۆڵەوە گورزێکی کاریگەری بەرکەوت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان و وێنە زانیارییەکان، لاوە بەڕازیلییەکە دوێنێ و ئەمڕۆش بەباشیی ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەنجام داوە و ئامادەگیی تەواوی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو لاکێشەی سەوز.

ئەگەرچی دەگوترا ناوبراو بۆ یاریی بیڵباویش بتوانێر یاری بکات، بەڵام زیدان ئەو سەرکێشییەی نەکرد و ڕیاڵ یارییەکەی بردەوە کە تێیدا بە کەریم بنزیمە بە هاتریکێک نەخشی خۆی جێهێشت.

ڕیاڵ لە دوای بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدردەوە دێ لە پلەی سێیەمی خولی ئیسپانیی و بە فەرمیی لە نازناوەکە بێبەش بوونە، پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەش دەبنە میوانی خیتافی لە میانی هەفتەی 34ی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button