سەرۆکی بێنفیکا داوای راگرتنی یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات
"پەلاماری یاریزانێکی ئێمەی داوە"

یاریگا –
روی کۆستا، سەرۆکی بێنفیکا بەرگری لە پرێستیانی، یاریزانی یانەکەی دەکات دوای ئەوەی بە فەرمی لەلایەن یۆیفا بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆف بەرامبەر ریال مەدرید راگیرا.
کۆستا لە فڕۆکەخانەی لیسبن لە کاتی گەشتی یانەکەی بەرەو مەدرید قسەی بۆ میدیاکان کرد و رایگەیاند کە سزاکەی یۆیفا کاتییە و هیچ بەڵگەیەک نییە تاوانباریی یاریزانەکەمان بسەلمێنێت.
🗨️ “CREO A PRESTIANNI”.
👉 “Está siendo crucificado por racista y puedo garantizar que no lo es”.
❌ “Valverde cometió una agresión y no debería jugar el partido”.
🗣️ Rui Costa, presidente del Benfica, habla antes de volar hacia Madrid / Vía ‘A Bola’. pic.twitter.com/I2XIjzVNGp
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) February 24, 2026
پرێستیانی رەگەزپەرست نییە، نازانم چی گوتراوە و چی نەگوتراوە، بەڵام یاریزانەکانی خۆمان باش دەناسین و بڕوامان بە قسەکانیان هەیە.
سکاڵامان پێشکەش بە یۆیفا کردووە، چونکە هیچ پاساوێک بۆ راگیرانی یاریزانەکەمان نییە، ئەم دۆخە نائاسوودەیی بۆ هەمووان دروستکردووە بەڵام ئارەزوومان بۆ بردنەوەی یارییەکە نەگۆڕاوە.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکەکەی بێنفیکا باسی لە رووداوەکەی ڤاڵڤێردی و ساموێڵ دال کرد و گوتی دوو دۆسیەی جیاوازن و نابێت تێکەڵ بکرێن.
ئەوەی پێویستە یاریی نەکات ڤاڵڤێردییە چونکە پەلاماری یاریزانێکی ئێمەی داوە.



